بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی ووردەكارییەكی نوێی لەبارەی بەئامانجكردنی حەشارگەیەكی چەتەكانی داعش لە چیای حەمرین ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بە كوشتنی بەرپرسە سەربازییەكەی چەتە تیرۆریستییەكان دەكات.
لە راگەیندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە "دەزگای هەواڵگیری نیشتمانی عێراق بە هێز و پیشەیی بەرزەوە كاردەكات بەپێی ئەو پلانانەی كە لەلایەن فەرماندەكانی ئەم دەزگایەوە ئامادەكراون بۆ چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆ... پاشماوەی تیرۆر، و ئەوان لە سەختترین بارودۆخ و كاتەكاندا ئەم كارەیان ڕانەگرت، وەك چۆن هەماهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ شانە ئامانجدارەكە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق، زانیاری زۆر وردی سەبارەت بە... كۆشكێكی گرنگە، كە ئەشكەوتێكە لەلایەن تیرۆرەوە بەكاردەهێنرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراقی پێنج هێرشیان كردە سەر ئەم مۆڵگایی لە ناوچەی زەرلوك لە چیای حەمرین لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، ئەمەش بووە هۆی لەناوبردنی ئەم مۆڵگایە بە تەواوی".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "هێزێكی هاوبەشی لیوای 53 و 2ی پیادە دەستیان كردووە بە پشكنینی شوێنی لێدانەكان و 3 تەرمی چەتەكانی تیرۆریستی داعشیان دۆزیوەتەوە.