بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی دارایی كۆتاییهاتنی یاسای بودجەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە تەرخانكراوەكان بۆ وانەبێژ و گرێبەستەكان تێیدا جێگیركراون.
عەبدولحەسەن جەمال، راوێژكاری وەزارەتی دارایی، لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی عێراقیە نیوز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا، رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی پرۆژەی كۆتایی خستۆتە سەر یاسای بودجە و هەموو تەرخانكراوەكانی لەبەرچاو گرتووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەڕێوەبەرایەتی بودجە چەند رۆژێك لەمەوبەر دانانی دەرماڵەی دارایی بۆ وانەبێژان و گرێبەستەكان پشتڕاستكردەوە، بەڵام چاوەڕێی حكومەتی داهاتوو دەكەین، چونكە حكومەتی ئێستا دەسەڵاتی پێشكەشكردنی رەشنووسی یاساكان بە پەرلەمان نییە"، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد "سەقفی دارایی بودجە یەكجارەكی و بۆ هەمیشە دیاری نەكراوە، بەو پێیەی نرخی نەوت رۆڵی هەیە" بۆیە دەبێت ئەو نرخە نەوتانە وەربگرین كە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە پێشنیازكراون و ئەو بڕە نەوتەی كە بەپێی رێككەوتن لەگەڵ فرۆشراوە ئۆپێك”.
سەبارەت بە یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری، روونیكردەوە كە "یەكەم یاسا بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی راگیراوە، و یاسای ئێستاش لە پرۆسەی گفتوگۆدایە ، ئاماژەی بەوەشكردووە یاساكە بەگشتی زۆر هاوشێوەی یاساكەیە كە . ڕاگیرا، بەڵام تا ئێستا هیچ سەقفێكی دارایی بۆ ئەم یاسایە دانەنراوە”.
جەختیشی لەوە كردەوە كە "ئەم یاسایە خزمەت بە بەشێكی زۆری دانیشتووان دەكات، هەروەها یاسایەكی زۆر گرنگە"، هیوای خۆی دەربڕی كە "شێوازی یاسایی دروست پەیڕەو بكات، بۆ ئەوەی لەلایەن حكومەتەكانی داهاتووەوە تەحەدای نەكرێت".