بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ جێبەجێكردنی رێنمایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ چالاككردنی ترافیك لایتەكانی راگەیاند.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی،لیوا تاریق ئیسماعیل، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەبارەت بە چالاككردنی كاری ترافیك لایتەكانی ، كارەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی بەغدا دەستیپێكرد . ئامادەكردنی ترافیك لایتەكانی بە شێوەیەكی دروست"، جەختی لەوە كردەوە، "پێویستە وەزارەتی كارەبا لە بواری چالاككردنی ترافیك لایتەكاندا هاوكاری بكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "بڕیاری كاركردن بە سیتسمی ترافیك لایت لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت، لەكاتێكدا كاتی قەرەباڵغی و پێویست بكات كارمەندانی پۆلسی هاتووچوو بەو ئەركە هەڵدەستن .
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشتر پشتڕاستی كردبووەوە، كە دیاردەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا قبوڵ ناكرێت، هەروەها هەندێك بازگەی ئەمنی هەیە كە بووەتە هۆكاری لە بەردەم ئەم پرسە، لە هەمان كاتدا جەختی لەسەر كارەكانی چالاككردنی ترافیك لایتەكان لە شەقامەكانی بەغدا كردەوە ، بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی