عێراق - ئێران رێككەوتن بۆ ئەنجام دانی كۆبونەوەی بەردەوام لەسەر پرسی خۆڵبارین و رووبارە هاوبەشەكان

سیاسی
  • 29-05-2022, 14:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، فواد حسێن وەزیری دەرەوە ڕێكەوتنێكی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەردەوام سەبارەت بە كێشەی خۆڵبارن و بەبانبوون و ڕووبارە هاوبەشەكان، هاوكات عەلی سەلاجقە جێگری سەرۆك كۆماری ئێران دووپاتیكردەوە كە وەزیری وزە سەردانی عێراق دەكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی بوونی شەپۆلی خۆڵبارین.
    فواد حسێن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی رێكخراوی ژینگەپارێزی ئێران، عەلی سەلاجقە، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند: "گفتوگۆ هەیە كە لەگەڵیان تاوتوێ كراوە". لایەنی ئێرانی سەبارەت بە دوسێی ئاو، وشكەساڵی و بیابانبوون"، ئاماژەی بەوەدا: "لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆماری ئێران گفتوگۆمان كرد لەبارەی گۆڕانی كەشوهەوا".