سۆران ...بازرگانه‌كانی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەكانی هەرێم دەستگیركرا

ئەمنی
  • 29-05-2022, 14:29
  • +A -A

    هەولێر – INA

    بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران رایگەیاند، یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانەكانی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان دەستگیركراوە، كە چەندین ساڵە بەدواداچونی بۆ دەكەن و زانیاری لەبارەوە كۆدەكەنەوە.
    ئەمڕۆ یەكشەممە، بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ رایگەیاند:" دووای چەندین سال بەدواداچوون، كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد سەرەنجام هێزەكانی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران توانیان تۆمەتبار ( س.ع.خ ) یەكێك لە گەورەترین بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان لە بازگەی گۆجار سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیری بكەن"
    ئاماژە بەوەشدراوە:" تۆمەتبار خەلكی ئیدارەی ڕاپەڕینە و دانیشتووی قەلادزێ و وڵاتی ئێرانە و پشكی شێری هەبووە لە بڵاوكردنەوەی ماددە هۆشبەرەكان بە هەموو جۆرەكانی كریستاڵ، هێرویین و تلیاك لە هەرێمی كوردستان". بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران دەڵێت:" لە ماوەی ئەم چەند سالە هێزەكانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانیان دەست بگرن بە سەر ڕێژەیەكی زۆر لە جۆرەكانی ماددەی هۆشبەر و حەبی هۆشبەر و چەندین ئۆتۆمبێل و دەستگیر كردنی ژمارەیەكی زۆر لە ئالوودەبووان و فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر كە كاریان بۆ ( س.ع.خ ) كردووە". باسی لەوەشكردووە:" ناوبراو سەرپەرشتی باندێكی گەورەی هاوردەكردن و بڵاوكردنەوەی ماددە هۆشبەرەكانی دەكرد و بە دەستگیركردنی ئەم بازرگانە، ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای هەولێر بە شێوەی بەرچاو روو لە كەم بوون دەكات".