بەغداد ـ INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ڕووخانی چێشتخانەیەک لە ناوەڕاستی بەغداد بڵاوکردەوە و هاوکات تەئكیدیكردەوە: خەڵك هەیە لەناو بینا روخاوەكەدا گیریان خواردوە.
بەڕێوبەرایەتییەکە لەبەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە ڕایگەیاند: چێشتخانەیەک لە ناوچەی جادریە لە نزیک كۆمەڵگای وەزیران روخاوەو تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ رزگارکردنی ئەو كەسانە دەستپێكردوە كە لەناو بیناكەدا گیریان خواردوە، هاوكات تەئكیدیكردەوە كە خەڵک هەیە کە لەناو بینا ڕووخاوەکەدا گیریان خواردووە.