بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق كەش و هەوای ئەم هەفتەیەی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرز ببێتەوە.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "كەش و هەوای عێراق بۆ سبەینێ دووشەممە، ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشووریش ساماڵ دەبێت". و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشی ناوەڕاست و باشوور.و كەمێك بەرزتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای دووسبەی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور". لە كاتێكدا كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات”.
هەروەها كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێتەوە، و پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو، لە كاتێكدا كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات".
ڕوونیشی كردەوە، "كەش و هەوای عێراق بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، هەروەها لە بەشی باكووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو".
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو.