بەغداد/INA
سوپاسالاری عێڕاق فەریق اول ڕوکن عبدالامیر رشید یاراللە جەختی کردەوە سەر دابینکردنی ئەمنیەتی بیابانەکان و ڕێگای نێودەوڵەتی عەڕعەڕ.
وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک ئەرکانی سوپا عبدالامیر یاراللە وجێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عبدالامیر الشمری هەردووک کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباریان بەسەرکردەوە بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەرماندەی هێزی وشکانی و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و ئەمینداری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا وبەڕێوەبەری بەشی ئاسایش و هەواڵگری فەرماندەیی هێزی وشکانی، ئەمەو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و فەرماندەی تیپی پیادەڕۆی پێنجەم و فەرماندەکانی هێزەکانی دی لە پێشوازیاندا بوون.
وتیشی وێستگەی یەکەمی ئەم سەردانەیان بارەگای لیوای پیادەی ١٨ بوو ، لەدیدارەکەدا فەرماندەی لیواکە کورتەیەکی دەربارەی کەرتی بەرپرسیارێتی لیواکەی پێشکەش کرد و جگەلەوەش باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە بەرامبەریان دەبێتەوە ، لە سەردانی دووەمیشدا شاندەکە هەستا بە سەردانی بارەگای فەوجی چوارەمی لیوای پیادەی هەژدە و فەرماندەی فەوجەکە کورتەیەکی دەربارەی رەبایەکانی سەرڕێگای نێودەوڵەتی پێشکەشکرد وتیایدا باسی لە ئاستەنگەکان کرد، وتیشی کە سوپاسالار سەردانی بارەگای فەوجی سێیەمی لیوای پیادەی هەژدەی کرد لە ناوچەی مسیدیس و فەرماندەی فەوجەکە کورتەیەکی پێشکەشکرد دەربارەی ڕەبایەکانی ناوچەکەو خاڵەکانی چاودێری سەر ڕێگاکە.
هەروەها سوپاسالار فەرماندەکانی ڕاسپارد کە چاوپیاخشاندنەوەیەک بکەن لە بڵاوبوونەوەی هێزەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە ڕێگای عەڕ عەڕ لەمیانەی پتەوکردنی ڕەبیەکان.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزی وشکانی لەپەراوێزی سەردانەکەیاندا بەفڕۆکە گەشتێکیشیان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا ئەنجام دا.