بەغداد/INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکەكانی عێڕاقی سێ تیرۆریستی لەچیاکانی حەمرین کوشتووە.
هەروەها شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" پاش بەدوداچوون و سەرپەرشتکردنی
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وبەپێی زانیاریە هەواڵگریەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ شانەی بە ئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزی ئاسمانی دوو گورزی ئاسمانی بە فڕۆکەی جۆری IF- ١٦ ئاڕاستە کرد کەبووە هۆی کوژرانی سێ تیرۆریست و برینداربوونی تیرۆریستێکی دی و داڕماندنی ئەشکەوتێک لەناوچەی زرلووک لەچیاکانی حەمرین لە بەرەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنیەکان مکووڕە لەسەر بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بۆ ڕاوەدوونانی چەتەکانی داعش لەهەر شوێنێکدابن.