بەغدا -INA
نووسینگەی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی ئاشكرایكرد لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران حەسەن مندیل سریاوی، پارێزگاری بابل لە پۆستەی دورخرایەوە و عەلی وەعد عەلاوی، وەك پارێزگاری بە وەكالەت دەستبەكاربو.
بەپێی نووسراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیران كە ئاژانسی هەوڵی عێراقی كۆپییەكی دەست كەوت تێیدا هاتووە:لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ 28ی ئایاردەرچووە ، سەرۆك وەزیران بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی حەسەن مندیل سریاوی، پارێزگاری بابل لە پۆستەكەیی و فەرمانەكەش لەرۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەش هاتوە، سەرۆك وەزیران عەلی وەعد عەلاوی وەك پارێزگاری بە وەكالەت راسپارد بۆ ئەوەی ئەركی بەڕێوەبردنی كاروباری پارێزگاكە لەئەستۆ بگرێت.