بەغداد/INA
پێنوێنی ئابووری عێڕاق بەرەو گەشەسەندنی نەخشە داڕێژراو هەنگاو دەنێت ئەویش پاش ئەوەی کە فڕۆشەمەنیەکانی نەوت زیادەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینی ، وەزیری دارایی
علی علاوی جەختی لەمەکردەوە
کە ئاماژەی بەوەدا کە عێڕاق زیادەیەکی دەست کەوتووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی ٢٠ ملیار دۆلار وتیشی کە لەبەر بوونی ئەوزیادەیە بەدووری دەزانین کە ناچار بین بە قەرزکردن.
هەنگاوەکانی حکومەت کەلە کاغەزی سپیەوە دەستیان پێکرد ڕەنگدانەوەیەکی بەرچاویان هەبوو بەسەر گەشەی ئابووری وڵات ئەمەش کڕۆکی وتەکەی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی بوو کە وتی :حکومەت لەماوەی دووساڵدا توانی ئاستی گەشەی ئابووری بەرزبکاتەوە لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەکان ئەویش بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی سنووقی دراوی نێودەوڵەتی کە پێشبینی کرد ڕادەی گەشەسەندن لەعێڕاقدا بگاتە ڕێژەی ٩٫٥٪ لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٢ و٢٠٢٣.
شارەزایانی ئابووری جەخت دەکەنەوە سەرئەوەی کە عێڕاق پێویستی بەوە هەیە ئەوزیادەیە وەبەرهێنانی تیادابکات و لەپڕۆژەمەزنەکانی گەشەسەندن بیانخاتە گەڕ، بەڵام لەبەر دواکەوتنی بوودجە ئەم زیادەیە پەکخراو دەبێت.
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند کە بلەزیارە گرنگەکانی
وەبەرهێنان پەیوەندیان بە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٢ وە هەیە
ئەویش لەدەروازگە نوێکانی وەبەرهێنان و پڕۆگرامە داڕێژراوەکانەوە نەک لەو خەرجیانەی کە بوارپێدراوی کردەیی دەیانگرێتەوە بەڕێژەی
١/١٢ بۆساڵی ٢٠٢١.
ڕوونیشی کردەوە کە داهاتی نەوت بۆساڵی ٢٠٢٢ بەڕێژەی ٦٠٪ زیاددەکات لەتێکڕای داهاتەکانی
ساڵی٢٠٢١ ئەمەش مانای وایە کە یەدەگێک بەبارستاییەکی مەزن بۆ دەوڵەت دەستەبەر دەبێت کەبۆی هەیە بگاتە زیاتر لە چل ملیار دینار ، ئاماژەشی بەوەدا کە عێڕاق ئەرکی پێشینەی ئەوەیە کە قۆناغی ئابووری یەکایەتی تێپەڕێنێت ، چونکە تاهەنووکە
نەوتی خاو گەورەترین بارگرانی پێکدەهێنێت هەمبەر بەرهەمی ناوخۆیی.
هەروەها ساڵح وتی کە پلانەکانی
گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی پێنجی و دەیی ڕێژەکانی گەشەی ئابووری دەستنیشان دەکەن لەپێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکی کڕۆکئامێز و بنەڕەتی بەشداریپێکردنی کەرتە زیندووە بەرهەمدارەکان بەدەر لە بەشداری کەرتی
نەوتی خام لە پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆییدا ، ئەمەش بەفرەبوونی بونیادی بەرهەمسازی تێکڕای ئابووری هەمەکی هەژماردەکرێت.
هەروەها ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاماژەی کرد بە گرنگی جێگۆڕکێی تەرزەکانی بەرهەمهێنان و سەرجەم پێکهاتەکانی لە بەکارهێنانیان لە بوارەکانی کارکردن و وەبەرهێنان
بە سەرمایەیەکی نیشتیمانی و خستنە گەڕیان لەبەرژەوەندی کەرتە زیندووە ڕاستەقینەکان.
هەرلە بەرزڕاگرتن و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵەوە تاکو دەگاتە
پیشەسازیە بگۆڕەکان و خزمەتگوزاریە نمرەییەکان لەتێکڕای بەرهەمی ناوخۆییدا، دەبێ ئاگاشمان لەوەبێت کە کۆت وبەندێکی گەورە لەسەر فرەجۆری هەیە کەلە دەسپێکێکی ریسکئامێزدا بەرجەستە دەبێت لە وەبەرهێنان لە بواری پاشخانی مادی و دەزگاییدا.
هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گەشەکردن لە کەرتە هەمەجۆرەکان چەند قات زیاد دەکەن شانبەشانی بەرزبوونەوەی ئاستی وەبەرهێنان لە بواری پاشخانی ئابووری لەپێش هەمووشیانەوە
شەش کەرت هەن کە ئەم ئاستبەرزیە دەیانگرێتەوە کەئەمانەن :کارەبا ، ئاو ، کواستنەوە وگەیاندن، فێرکردن، تەندروستی.
هەروەها ساڵح پێشنیازی کرد کە سندووقێک یاخود ژمێرەیەک دابنرێت کەگرنگی بە جێگیرکردنی بوودجە بدات و ساڵانەش زیادەکانی تیادا کۆگە بکرێت وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە مەترسیەکانی هەڵبەزو دابەزی نرخەکان، هەروەها ڕاشیسپارد کە پابەندبوونی دارایی پەیڕەوبکرێت پاش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت،چونکە ئەم ڕێکارە دوورمان دەخاتەوە لە قەرزوقۆڵەو لە پێکەوتەی نرخەکانی نەوتیش دەمانپارێزێت.
علاوی وەزیری داراییش جەختی
کردەوەلەسەرئەوەی کە
یەدەگی نەختینەیی لەلای بانکی ناوەندی بۆ ٩٠ ملیاردۆلار لەکۆتایی ئەمساڵدا بەرزدەبێتەوە،
ئاماژەشی بەوەدا کە دابەزاندنی بەهای دیناری عێڕاقی بووەهۆی پاراستنی یەدەگی دراوی بیانی لەلای بانکی ناوەندی پاش ئەوەی کە گەیشتە ئاستێکی نزم لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠.هەروەها ڕوونیکردەوە شیمانەی ئەوە هەیە چاکبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت یەدەگی نەختینەمان بگەیەنێتە زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلار تاکۆتایی ئەمساڵ ئەمەش بە ئاستێکی پێوانەیی هەژماردەکرێت بۆ عێڕاق ، ئاماژەشی بەوکرد دابەزاندنی بەهای دیناری عێڕاقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لەساڵی ٢٠٢٠ بووەهۆکاری کەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی لەکاتێکدا خواست لەسەردۆلار لە نزمبوونەوەکانی ساڵی٢٠٢٠ کەمترە.
هەروەها وتی بەردەوامبوونی فڕۆشەمەنی لەوەزارەتی دارایی بەدۆلاری ئەمریکی ڕەنگدانەوەیەکە بۆ زیادبوونی داهاتە نەوتیەکان و زیادبوونی ڕادەی دەستەبەرکردنی کاڵاوخزمەتگوزاریەکان لەلایەن حکومەتەوە بۆهاووڵاتیان، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرزبوونەوەی فڕۆشەمەنی دۆلاری ئەمریکی لە وەزارەتی دارایی هەمبەربە نزمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار دەبێتە هۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی
بیانی لەلای بانکی ناوەندی.
سەبارەت بە قەرزی بازرگانیش بۆ عێڕاق وەزیری دارایی وتی :تاکە قەرزی ڕاستەقینەی بازرگانی بۆ عێڕاق دوو دانەیە لەسێ قەواڵەی یوروبوند بە ڕێژەی سوودی ٥٫٨٪و٦٫٧٢ کەچی سێیەم بەڕێژەی سوودی ٢٫١٤٩٪یە کەئەمەش لەلایەن حکومەتی ئەمریکیەوە دەستەبەرکراوە.
قەرزەکانی دیکەش بەمەرجی زۆر ئاسان بەخشراون و ئاماژەشی کرد بەوەی کە قەرزی دەرەکی قەرزەکانی رژێمی پێشوو ناگرێتەوە کەدەگاتە ٥٧٫٨ ترلیۆن دینار کەبەرامبەرەبە ٣٩٫٩ ملیار دۆلار کەلە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەستێنراوە و سوودی لەسەرنیە وەدانەوەی نیە وەک بەشێک لە ئەرکەکانی وەزارەتی دارایی بۆ نزمکردنەوەی ئاستی قەرزەکان.
هەروەها علاوی ڕوونیکردەوە کە وەزارەتی دارایی جارەکادی پەیکەرسازی بۆ قەرزە ناوخۆییەکان کردۆتەوە کەبەمشێوەیەن : یەدەگی قەرزەناوخۆییەکان سەرتاپا کرایە ماوەی مامناوەند وەیان درێژخایەن ئەویش پاش ئەوەی حکومەت لەگەڵ بانکی ناوەند و بانکە گشتیەکان ڕێککەوتنی کرد لەساڵی ٢٠٢٠ بۆ گۆڕینی سەرجەم
قەواڵەکانی خەزێنەی ئێستا بۆ قەرزی دەساڵ وبیست ساڵ ، لەگەڵ دانەوەی پشکەکان لە مانگی ئازاری ساڵی٢٠٢١ەوە بە سوودێکی کەم کە ڕێژەکەی ٢٪ بوو ، تێکڕای قەرزە ناوخۆیی و دەرەکیەکان زیاترە لە ٩٩ ترلیۆن دینار.
شارەزای ئابووری سلام سمیسم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە زیادەی نرخی نەوت پێویستە بۆ ئەو بوارانە خەرج بکرێت کە ئابووری عێڕاق بەدەستیانەوە دەناڵێنێت کە گرنگترینیان لەکەمیدانی بوودجەی گشتیە، و پێویستیشە ئاڕاستەی بوارەکانی گەشەپێدان بکرێت و بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی پێ باشتر بکرێت بەتایبەتی لایەنی تەندروستی وچارەسەری قەرەباڵغی نەخۆشخانەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆناو دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانە.
سمیسم وتیشی کە لێرەدا مەسەلەیەکی گرنگ لەئارادایە کە لەتێڕوانینی ئابووریدا بەرجەستە دەبێت کە پێویستە ئەوپارانە سوودیان لێ وەربگیرێت و پڕۆسەی خەرجکردنیان شەفافانە بەڕێوەبچێت ، تاکو ئێستاش هیچ ڕاپۆرتێک پێشکەش ناکرێت بۆ ئەو ژمێرانەی کۆتایی کە چاودێری
دارایی ئامادەیان دەکات.
هەروەها شارەزای ئابووری تارق ئەنساری بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێ ناوی لێبنرێت ڕاپەڕینی بازاڕی نەوت ئەویش لەبەرسێ هۆکار کە لە بازاڕی نەوتدا ڕوویانداوە کەئەمانەن :زۆربوونی خواست لەسەر سووتەمەنی لەئەوڕوپا بەهۆی کەمبوونەوەی کۆگەکراوی ئەوڕوپی بەڕێژەی ١١٪ وکێشانەوەی کۆگەکراوی نەوتی ستراتیژی لەلایەن ئەمریکاوەو پاشەکشێکردنی هەناردە بۆ کازاخستان لەکاتێکدا ئەم وڵاتە ئەندامی ئۆپکە .
هەروەها ئەنساری وتی ئەم زیادەیە بەپێنوینی سەرکەوتوو هەژماردەکرێن و ئاماژەن بۆ بووژانەوەی ئابووری عێڕاق ئەویش لەحاڵەتێکدا گەر بەشێوەیەکی ڕاست ودروست بەکاربهێنرێن لەمیانەی ئەندازەییەکی ئابووری لەتێکڕای سیاسەتی نەوتی لەعێڕاقدا بۆ گەیشتن بەئابووریەک تیایدا بێکاری نەمێنێ و قەرزەکان کەمتر بکرێنەوەو بارگرانی لەسەرهاووڵاتی و لەسەر بوودجەی گشتیش کەمتر بکرێتەوە.
جەختیشی لەسەرئەوە کردەوە کە ئەم زیادەیە وەک هەندێک دەوڵەتی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە خرایە بەر بەرنامەی پاڵپشتی نەوەکانی داهاتوو کە ئابووریناسان لە داڕشتنی سیاسەتی نەوتی هەوڵیاندا کە سنووقی سەروەری پتەوبکەن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ،وتیشی پێویستە ڕێکاری ڕاست ودروست وەربگیرێت لە داڕشتنی ستراتیژیەتی نەوتی و زیادکردنی سیستەمی ئابووری لەعێڕاقدا چونکە لەبنەڕەتەوە سیستەمێکی فشەڵه و پشت بە پێوەرەکان نابەستێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەرجکردنی زیادەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد زۆر گرنگە کە ئەداکردنی حکومەت بۆ
ئەم کاروئەرکە ئابووریانەپیاچوونەوەیان بۆبکرێت وپەیکەرسازیەکی دیکەش بکرێت بۆ ستراتیژیەتی نەوتی تاکو هاوسەنگیەک دروست بکرێت لەنێوان ستراتیژیەتە سیاسی و نەختینەیی و وەبەرهێنەریەکان ، بۆکارکارکردن لەسەر کاراکردنی
سنووقی سەروەری کە بەسنووقی نەوەکان ناوزەددەکرێت بەشێوەیەک کە ئابووریەکی پتەو و ڕەسەن دەستەبەربکات .
لەلایەن خۆیەوە شارەزای ئابووری نبیل جعفر بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە تەوژمێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتی خام لەئارادایە کەدەکرێ ئەونرخە زیادەیە بۆ تێکشکاندنی کۆت وبەندی دارایی بەکاربهێنرێت وهەروەها گوژمەی پارەیەکی زۆر وەبەربهێنرێت بۆ کاراکردنی لایەنی وەبەرهێنان وچەند پڕۆژەیەکی ستراتیژیش دابمەزرێنرێت کە بەرهەمهێن بن بۆ ئەنجامدانی قەڵبەزەیەکی جۆریانە لە ئابووری عێڕاقدا.
ئاماژەی بەوەشکرد کە گرنگە سنووقێکی سەروەری دابمەزرێنرێت چونکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام نابێت ولەساڵانی داهاتوودا بەرەوڕووی دابەزینی نرخەکانی نەوت دەبینەوە لەبەر ئەوە دامەزراندنی ئەوسنووقە زۆر گرنگە بۆ نەوەکانی ئایندە.