واست-INA-دانیال قاسم
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی واست ئەنجامی کۆتایی حاڵەتەکانی بە ژەهراوی بوون لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
"جەبار ئەلیەسیری" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی واست، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "ئەنجامی کۆتایی حاڵەتەکانی ژەهراوی بوون گەیشتە 43 حاڵەت بەهۆی خواردنی خۆراک لە یەکێک لە کاروانەکانی(موكب) پارێزگاکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم حاڵەتەکان سادە بوون، دوای چاکبوونەوەی تەواویان لە نەخۆشخانەکان دەرچوون.