بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە "حاكم زاملی" جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراكی پشتڕاستكردەوە.
زاملی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک، پەنا بە خودا تێدەپەرێت و گەلیش سەردەکەوێت ، کە پێویستی بەرپرسیارێتی هەموومانە.
ھاوکات ئەمڕۆ شەممە، سەید موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەند بکات.