وه‌زیری گواستنه‌وه‌: دوو ملیار دۆڵار بۆ پرۆژێ شه‌مه‌نده‌فری هه‌وای ته‌رخانكراون

ناوخۆ
  • 28-05-2022, 12:07
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ئه‌مڕۆ ناسر حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌له‌بی وه‌زیر گوستنه‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند كه‌ دوو ملیار دۆڵار له‌بودجه‌ بۆ پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فری هه‌وای ته‌رخانكراون. 

     شه‌له‌بی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند"  وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه‌ پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فری هه‌وای ره‌وانه‌یكرد  بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بودجه‌ی ساڵی 2021 پاره‌ بۆی ته‌رخان بكرێت به‌ڵام ته‌نها 50 ملیون دۆلار بۆی له‌ناو پرۆژه‌ی بودجه‌ ته‌رخانكرا و به‌م گۆژمه‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌ت پێی نه‌كرا جێبه‌جێی بكات. 

     هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ناو پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2022 گۆژمه‌ی دوو ملیار دۆلار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆی ته‌رخانكراوه‌ و وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه‌ چاوه‌رێی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ بكات. 

     سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ باره‌گای ئه‌مانه‌ی به‌غدا له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابڕدوو وتی" قه‌ره‌غ وباڵغی هاتووچۆ ناكرێت قبۆل بكرێت و ته‌كیدی له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی میترۆی به‌غدای كرده‌وه‌. 

     هه‌روه‌ها كازمی ره‌خنه‌ی له‌قه‌ره‌غ و باڵغی هاتووچۆی گرت و وتی: رۆژانه‌ هاتووچۆ ده‌كه‌م و ده‌بینیم له‌هه‌ندێ خاڵی پشكنین هاوڵاتی كات ژمێرو نیوێك راده‌وستێت تا تێپه‌ر ده‌بێت، چۆن هاوڵاتی بروای به‌یاسا ده‌بێت؟ كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردن بۆ ئه‌كتیڤكردنی نیشانه‌كانی هاتووچۆ له‌شه‌قامه‌كانی به‌غدای كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی بزاڤی هاتووچۆ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌غ و باڵغی. 

     هه‌روه‌ها وتی" پرۆژه‌ی میترۆی به‌غدا یه‌كێكه‌ له‌پرۆژه‌ گرنگه‌كان كه‌ پایته‌خت پێویستی پێیه‌تی و ده‌بێت له‌زووترین كاتدا ده‌ستپێ بكرێت، دیسان ده‌سپێكردنی كاركردن له‌پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رێگای رووباره‌وه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌ك بێت شایسته‌ی هاوڵاتیان بێت.