كه‌شناسی عێراق: له‌رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ بوونی تۆز پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

ناوخۆ
  • 28-05-2022, 11:44
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند و پێشبینی كرد كه‌ ئاستی تۆز زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما. 

     له‌به‌یاننامه‌یه‌ك  بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌شناسی راگه‌یاند" ره‌وشی كه‌شوهه‌وای وڵات بۆ سبه‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌له‌هه‌ور، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور و باشوور ته‌نها ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ وله‌باكووریش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی پێشوتر ده‌بێت.

     هه‌روه‌ها وتی" له‌رۆژانی دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه‌‌ له‌سه‌رانسه‌ری وڵات ساماڵ ده‌بێت وپله‌كانی گه‌رماش وه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌بێت، به‌ڵام له‌رۆژی چوار شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌ری وڵات ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما تۆزێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه‌ دیاره‌: