به‌غدا...دروستكردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆن به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌تای خوێنبه‌ربوون

ناوخۆ
  • 28-05-2022, 10:25
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ پارێزگاری به‌غدا محه‌مه‌د جابر ئه‌لعه‌تا  راگه‌یاند كه‌ ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دروستكراوه‌ به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانی به‌په‌له بۆ شیاركردنه‌وه‌ و‌ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون. 

     هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاند وگه‌یاندنی حكومه‌ت ده‌رچووه‌ وكۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ راگه‌یاند" ئه‌م ژووره‌ له‌پارێزگاری به‌غدا و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌رانی گشتی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێهكاتووه‌، روونیشكرده‌وه‌ كه‌ پلانی به‌په‌له‌ و جۆری دانراوه‌ له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی هه‌وێكی به‌رفراوان به‌مه‌به‌ستی خۆ پاراستن له‌تای خوێنبه‌ربوون و تیمه‌كانی چاودێری و لێكۆلینه‌وه‌ بۆ هه‌موو بازار و شوێنه‌كانی نیشته‌جێی و ده‌وروبه‌ری به‌غدا نێدراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری رێنمای و رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن ئایا تاچه‌ند جێبه‌جێكراون.  

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ژینگه‌ ئه‌میر عه‌لی ئه‌لحه‌سوون راگه‌یاند" فه‌رمانگه‌ ئاماده‌یه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای به‌غدا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر هه‌وڵێك له‌بواری وشیاری ته‌ندروستی وژینگه‌یی له‌پێناو به‌هێزكردنی چه‌مكی وشیاری له‌ته‌واوی بواره‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه‌یدا به‌تایبه‌ت له‌پێناو وشیاكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌تای خوێنبه‌ربوون، كه‌ گرنگیه‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن جاسم فه‌لاحی وه‌زیری ژینگه‌ به‌وه‌كاله‌ت پێده‌درێت.