سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: له‌باری وزه‌وه‌ ره‌فتارمان ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت

ئابوری
  • 28-05-2022, 10:01
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌دیدارێك دا له‌گه‌ڵ فاتیح بیرۆڵ سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی ‌ له‌سه‌ر پێویستی پێشخستنی كێڵگه‌ نه‌وتی و غازیه‌كانی كرده‌وه‌ و له‌لایی خۆیه‌وه‌ بیرۆل ئاماژه‌ به‌وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا كه‌له‌بواری وزه‌دا ته‌نها ره‌فتار له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات. 

    وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ راگه‌یاند" ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وت له‌پاریسی  پایته‌ختی فه‌ره‌نسا چاوی كه‌وتوو به‌فاتیح بیرۆل سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وله‌دیدارێكدا ته‌كیدیان له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی عێراقی له‌بواری وزه‌ی جیهانی كردۆته‌وه‌.

     هه‌روه‌ها وتی" له‌م دیداره‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی وزه‌ی نیشتیمانی و كاركردن له‌سه‌ر پێشخستن و ئاماده‌كردنی كێڵگه‌كانی نه‌وتی و غازی عێراق له‌چوار چێوه‌ی پرۆژه‌كانی ته‌واو كردۆته‌وه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی به‌رجه‌سته‌بوونی باشترین وه‌ربه‌رهێنان له‌سامانی نیشتیمانی نه‌مازه‌ كه‌عێراق ئه‌و توانای هه‌یه‌ پێگه‌ی خۆی له‌به‌رهه‌می نه‌وتی خاو به‌هێزتر بكات له‌پێناو دابینكردنی سه‌قامگیری له‌ بازاری وزه‌ و نه‌وتی جیهانی.

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئاژانشی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئاژانسه‌كه‌ له‌بواری وزه‌دا ته‌نها ره‌فتار له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات چونكه‌ هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م رێگه‌پێدراوه‌ و هه‌م توانای وه‌رگرتنی بڕیاره‌ یاساییه‌كانی  له‌بواری وزه‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌.