ڕێنمایەکی بەپەلە ی هاتووچۆی بۆ خاوەن ماتۆر سکیلەکانی "تیک -تۆک"

ناوخۆ
  • 27-05-2022, 18:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA/وسام ئەلملا
    ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ رێنمایی بەپەلەی بۆ خاوەن ماتۆرسکیلەکانی"تیک-تۆک" دەرکرد بەمەبەستی تۆمارکردنیان و دەستبەسەرنەکردنیان، هەروەها وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە تێچووی تۆمارکردنەکە بڕی (480) هەزار دیناری دیاریکردووە بۆیان.
    لیوا "تاریق ئیسماعیل ئەلروبەیعی " بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ  لە راگەیەندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند:"ماتورسکیلی "تیک -تۆک" بەبێ رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ هێنراونەتە عێراق و ھاتۆتە ناو ئەو وڵا و بوو بە واقیع"، ئاماژەی بەوەشدا کە "بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەدا جووڵەی خۆی سنووردار کردوە،  بە تایبەتی ناوچە میللیەکان .
    ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد،هاتووچۆی ماتۆر سکیلی "تیک-تۆک" لەسەر ڕێگا گشتییەکان و ڕێگا سەرەکییەکان و ڕێگا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها رێگا خێراکان ،قەدەغەکراو و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێنمایی و ڕێو شوێن گیراوەتەبەر . 
     بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی داواش لە خاوەنی ئەو ماتۆڕ سکیلانە  دەكات لە ماڵپەڕی "حوسێنییە " خۆ تۆماركردنیان خێراتر بكەن بۆ دڵنیابوون لەوەی كە دەست بەسەردا ماتۆڕ سکیلەکانیان دانەگیرێت، جەختیشی كردەوە كە “تێچووی تۆماركردنەكە (480) هەزار دینارە، هەروەها رۆژانە 300-400  ماتۆڕ سکیل بەهۆی تۆمارنەکردنە پێ بژاردنیان بۆ دەکرێت .