راگەیندراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارە بەشەهید و بریندارەکانی هێرشی ناحیەی بامەرتێ

ناوخۆ
  • 27-05-2022, 15:14
  • +A -A

    وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی  هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ راگەیندراوێک سەبارەت بەشەهیدبوونی دوو هاوڵاتی و بردینداربوونی دووی تر لەناحیەی بامەرنێ  ڕاگەیاند و کۆپیەک بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە وتێدا هاتووە"  دوێنێ بەچەکی قەناس هێرش کراوەتە سەر سەنگەرێکی لیوای چواری پیادە لە گوندی کانی ماسی و پێشمەرگەیەک بە ناوی( ن.ع/ محمد فازل محمد) بریندار بوو.
    هەروەها،  لەکاتی هاوەن باران کردنی ناوچەکانی بامەڕنێ گولە هاوەنێک لەگوندی ئەرەدنا لە ناوچەی بامەڕنێ، لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک، کەوتۆتە خوارێ، لە ئەنجامدا، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (یوسف کۆڤان حاجی، ئەڤەند هۆشیار)، شەهید بوون و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.
    ئەوەش خرواەتەڕوو، ئەم ڕووداوانە لەکاتێکدا بوون، کە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی خۆیاندا بوون، بەشێک لە گوندەکانی  عەشیرەتی نێروەیی لە ئاهەنگێکی ناوچەییدا بوون لە گوندی ئەرەدنا، سەربە قەزای ئامێدی.
    نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەو كردەوانە و  دەڵێن: دەبێت هەموو لایەک تێبگەن کە، پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵک و خاکی کوردستان ئەرکی لەپێشینەی هێزەکانی پێشمەرگەیە وسازش ناكە‌ن لە‌جێبە‌جێ كردنی ئە‌و ئەر‌كە‌یان.
    وەزاەرتی پێشمەرگە هیوادارە، ململانێکانی سەرسنوورەکان چیتر پەل نەهاوێژێت بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکەش لەو ناوچەیە هەوڵ نەدەن ئارامی و ئاشتەوایی  هێزەکانی پێشمەرگە بقۆزنەوە،  چونکە رێگە نادرێت چیتر لەم ناوچانەدا، ئاسایش و ئارامی خەڵک تێک بچێت و گیانی هاوڵاتیان و پێشمەرگە بکەوێتە مەترسییەوە.
    دوێنێ، گوندی زێوەسەری لە ناوچەی بامەڕنێ بۆردوومانكرا كە ناوچەیەكی گەشیتارییە و بەو هۆیەوە دوو منداڵ شەهیدبوون، هەرچەندە دژە تیرۆری كوردستان پەكەكەی بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتباركرد، بەڵام موختاری گوندەكە و كەسوكاری قوربانییەكان وتیان فڕۆكەی توركیا بۆردومانی كردوون.