بەغداد/INA وسام ملا
دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان
ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی دووخاڵی خستە بەردەم دەوڵەت بۆ پاڵپشتکردن و سەرخستنی پڕۆژەکانی شارە پیشەسازیەکان ، جەختیشی لە پاڵپشتکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ناوچەی نوێی بازرگانی ئازاد کردەوە .
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان
سوها نەجاڕ لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە
دەستەکە هەمیشە پاڵپشتی دروستکردنی ناوچەی بازرگانی ئازاد دەکات بەتایبەتی بواری کەرتیپیشەسازی چونکە ئەم پڕۆژانە دەبنە پاڵپشتێک بۆ ئابووری عێڕاق جگەلەوەش دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت و دراوی بیانی دەستەبەردەکات.
هەروەها وتی کە دووخاڵ هەن ئاڕاستەی دەوڵەت دەکرێن بۆ بەئەنجامگەیاندنی شارە پیشەسازیەکان ، یەکەمیان دابینکردنی زەویە کە خەسڵەتی پێشبڕکێی لەخۆ گرتبێت ودووەمیشیان دابینکردنی داراییە بۆ پاشخانی ئابووری.
هەروەها جەختی کردەوە لەسەر
ئەوەی کە گەر پاشخانەکان داراییان بۆ دابین نەکرێت لەلایەن دەوڵەتەوە ئەوا بەرەوڕووی سەختیەکی زۆر دەبنەوە