وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ تورکیا تاوتوێی ئاسانکاریەکانی گەشتکردنی عێڕاقیەکان دەکات بۆ ئەو وڵاتە

سیاسی
  • 27-05-2022, 13:36
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لەگفتوگۆکردندایە لەگەڵ تورکیا بۆ ئاسانکردنی گەشتکردنی هاووڵاتیانی عێڕاقی بۆناوتورکیا.
    بەیاننامەی وەزارەت کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی لەمیانەی ئەو زنجیرە دیدارانەی کە شاندی وەزارەتی دەرەوە ئەنجامی دەدات لەسەردانەکەی بۆ باڵیۆزخانەی عێڕاق لەئەنقەرە  بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پلاندانانی سیاسی دکتۆر ساڵح حسین علی تمیمی چاوی کەوت بە بریکاری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆکاروباری کونسوڵگەری وسامانی مرۆیی یاووزسلیم قیران لەبارەگای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەئەنقەرە.
    وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا ڕەوشی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولا باسکرا.
    هەروەها باس لەو ئاستەنگ وکێشە کونسوڵگەریانە کرا کە بەرەوڕووی عێڕاقیەکانی تورکیا دەبنەوە و جەختیش کرایەوەسەر گرنگی هاوکاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات بۆ جارەسەرکردنیان.
    هەروەها هەردوولا باسیان لە دەرفەتی کردنەوەی کونسوڵخانەیەکی گشتی کردەوە لە سامسون بۆ خزمەتکردنی عێڕاقیەکانی ئەوێ .
    لەهەمان بواریشدا بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری سیاسی جەختی لەوەکردەو کە گرنگە کاربکرێت بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی چوونی هاووڵاتیانی عێڕاقی بۆ تورکیا.