زیقار _INA _زەهرا سەباح
بەڕێوبەرایەتی شوێنەوارەکانی زیقار ئەمڕؤ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی حکومی گیراوەتەبەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شوێنەواری ئۆر و جێبەجێکردنی شارە گەشتیارییەکەی.
عەلی کازم، بەڕێوبەری شوێنەواری شاری ئۆر شینواری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "گرنگی پێدانێک لە لایەن حکومەتی ناوخۆی زیقار لەگەڵ سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ڕۆشنبیری هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شوێنەواری ئۆر شینواری".
وتیشی: "لەلایەکی ترەوە کاری هاو تەریب هەیە لەجێبەجێکردنی شاری گەشتیاریی ئور کە لەنزیک شاری دێرینی گەشتیارییە لەڕێگەی ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ گەشتیاران". ئاماژەبەوەش دەکات کە "پارە تەرخان کراوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی بیناکان و هەموو ئاسانکارییەکان لە ناو شاری شوێنەواری و پاراستنی چەند بینایەک
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "هاتنی گەشتیاران بۆ شارەکەتان بەردەوامەوە هیوادارین بەجێبەجێکردنی کاری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان زیادی بکەین" ئەو سەردانە بەرەو ئەهوارەکان و شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار فراوان دەبێت و چاوەڕوانیش دەکەین لەماوەی داهاتوودا ژمارەی سەردان بەڕێژەیەکی زۆر بەرز ببێت.