بەغداد _ INA
ئەمانەی بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە تەواوبوونی پردێکی پیادەی نوێ لەسەر ڕێگای عەتبە بن غەزوان ڕاگەیاند کە پاڵاوگەی ئەلدورا لەگەڵ ناوچەی کەرەرا دەبەستێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.
ئەمانە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوە ، هاتووە: "ستافی بەشی پرۆژەکە کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی ئەمانەی بەغدا، دروستکردنی پردێکی پیادەی لەسەر ڕێگای عەتبە بن غەزوان تەواو کردووە کە پاڵاوگەی دورا لەگەڵ ناوچەی کەڕەرا بە هاوکاری وەزارەتی نەوت دەبەستێتەوە کە درێژیەکەی 45 مەتر و بەرزی 6 مەتر و پانی دوو مەترە".
هەروەها ئاماژەی بە وەش دا : "لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەمانەی بەغدا دەست دەکات بەجێبەجێکردنی پردێکی پیادەی تر لەسەر ڕێگای گشتی فورات (ڕێگای گشتی ئەبوغرێب) کە پەیوەندی بەناوچەی بەکرییەوە هەیە لەگەڵ پردەکانی تر کە بەزووترین کات لەپلانی ئەمساڵدا جێبەجێ دەکرێن.