راگه‌یندراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حزبە سیاسییەكانی كوردستان

سیاسی
  • 26-05-2022, 20:31
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

    دوای كۆبوونه‌وه‌ داخراوه‌كه‌ی  جه‌نین بلاسخارت له‌گه‌ڵ هه‌ر شه‌ش پاره‌ سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئەمشەوی  نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەیاننامەیەكی لەبارەی كۆبوونەوە بڵاوكرده‌وه‌.   

    لە بەیاننامەكەدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) كه‌تووه‌ هاتووە لە دیالۆگێکدا لە هەولێر کە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێک خرابوو، لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی هەڵبژاردن و خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.

    هه‌روه‌ها وتی" سەرۆك و نوێنەری باڵای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، لەسەر بانگهێشتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) کۆبوونەوە.

    هه‌روه‌ها بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشی كردووه‌ كه‌ لەگەڵ ئەوەی بڕیارە لە یەكی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، كۆبوونەوەكە دەرفەتێكی لە كاتی خۆیدا ڕەخساند بۆ لایەنەكان بۆ ئالوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسە جیاوازەكان، لەوانە پێویستیی دووركەوتنەوە لە سیاسەتی جیاکارییانە و ڕێکردن بەرەو هەڵبژاردنێكی باوەڕپێكراو و شەفاف. خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆدا تەوەری سەرەکی بوو.

    له‌كۆتایی دا به‌یاننامه‌كه‌ ده‌ڵێت" جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی، سوپاسی لایەنەکانی کرد بۆ بەشداریکردن و داوای بەردەوامبوون و چڕترکردنی هەوڵەکانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە زۆرانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.