كازمی: حكومەت كاردەكات بۆ فەراهەمكردنی كەشێكی گونجاو بۆ ئەو منداڵانەی بەزوڵمی داعش دەناڵێنن

ناوخۆ
  • 26-05-2022, 18:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە حكومەت كاردەكات بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ئەو منداڵانەی كە بەدەست زوڵم و زۆرداری چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە دەناڵێنن.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازی  كرد لە منداڵی ئێزیدی سەركەتوو حاجم خەیری عەبدوڵڵا مازی و خێزانەكەی ، بەئامادەبوونی لێپرسراوی دەزگای ئەمنی نیشتمانی حەمید ئەلشاتری.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەلكازمی پێشوازی لە منداڵی حاجم و خێزانەكەی كردووە، پیرۆزبای ئەو سەركەوتنەی لێكردووە وبە باشی گوێی لە چیرۆكەكەی گرتووە، بەو پێیەی ئەو یەكێكە لەو منداڵانەی كە لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە رفێندراون و ناچاریان كردووە بەشێك بن لە بەناو بەچكەكانی خەلافەت، پێش ئەوەی ئازاد بكرێت و بگەڕێتەوە گوندەكەی خۆی لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا، دووبارە دەچێتەوە ناو كۆمەڵگا و لە قوتابخانەكەیدا سەركەوتوو دەبێت.
    بەپێی بەیاننامەكە، كازمی حاجمی بە نموونەی منداڵی ئازای عێراق وەسف كردووە كە توانیویەتی ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت ببێتەوە، هەروەها توانی ڕفاندنی لەلایەن باندە تیرۆریستەكانەوە بكاتە چیرۆكێكی گەورەی سەركەوتنی عێراقی.
    جەختیشی كردەوە كە : حكومەت كار دەكات بۆ ئەوەی كەشێكی گونجاو بۆ ئەو منداڵانە دابین بكات كە بەدەست زوڵم و چەوسانەوەی باندە تیرۆریستیەكانی داعش و كارە نامرۆڤانەكانیان و بیرۆكە گەندەڵەكانیانەوە دەناڵێنن.