بەغدا -INA - محەمەد ئەلتاڵبی
ئەمڕۆ پێنجشەممە کوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق هیوا و گەشبینی خۆی دەربڕی كە لێكنزیكبوونەوە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی و كۆتایی هێنان بە قەیرانە سیاسیەی لە عێراق، هاوكات ئاماژەیان بەوەدا كە گفتوگۆی نێوانیان بەردەوام دەبێت.
نوێنەری كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیخلاس ئەلدولەیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دوای چەقبەستوویی سیاسی بەردەوام، كە نزیكەی 5مانگی خایاند، پێویست بوو دیالۆگەكە لەگەڵ هەموو لایەنەكان بكرێتەوە، لەنێویشیاندا لایەنە كوردییەكان و یەكێتی نیشتمانی، ئاماژەیان بەوەدا كە هەموو سیناریۆكان لە ئارادان وبەهۆی ئەو دیالۆگە و هیوادارین بگەینە ڕێككەوتن.
ئاماژەی بەوەشكرد : نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی كرد و پێشوازییەكی باشی لێكرا، كۆبوونەوەیەكیش لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجامی گرنگ و ئەرێنی ئەم سەردانە هەیە، گرنگترینیان دروستكردنی كەشێكی دۆستانەیە بۆ لێكتێگەیشتن و بەردەوامبوونی دیالۆگی نێوان هەردوو لایەن.
رونیشیكردەوە : زەمینەیەكی هاوبەش هەیە كە هەردوو لایەنی كوردی كۆدەكاتەوە، هەروەها كاردانەوەی ئەرێنی هەیە بۆ ئەم لێكنزیكبوونەوە، كە لەسەر شەقامی كوردی و عێراق رەنگی دایەوە و تیشكێكی ئومێدی بۆ كۆتاییهێنان بە ئابڵوقە و گیرانی سیاسی و و قەیرانی سیاسی ئێستا.
و لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە حساب بۆ ڕێككەوتنی كورد و كورد دەكەین بۆ دەركردنی پرۆسەی سیاسی لە گەردنی شووشەكە، جگە لە دیالۆگەكانی لایەنە شیعەكان و سوننەكان.
دوێنێ سەركردەكانی هەردوو لایەن كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و پشتڕاستیانكردەوە، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، كە بەڕاشكاوی باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا و دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و ئامادەكردنی زەمینەی گونجاو بۆ هاوكاری و كاری هاوبەشی .
هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە دوای دەستپێشخەریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەردانەكەی بۆ سلێمانی، زەمینەیەكی گونجاو بۆ دانوستان و ئاساییكردنەوە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا هەیە، كار بۆ گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوانیاندا هەیە،وهاوكاری لایەنە سیاسییەكان لە ڕێگەی لێكتێگەیشتن و دیالۆگەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كۆبوونەوە هاوبەشەكانی مەكتەبی سیاسیی حیزبی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی بۆ ئەو مەبەستە وەك بنەمایەك بۆ كردەوەی هاوبەش بەردەوام دەبێت، هەروەها لیژنەیەكی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی هەردوو حیزب تاوتوێی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی داهاتوو دەكەن و رێوشوێنی هە ڵبژاردنی پە رلە مانی كوردستان.