ڕاپۆرت: ئۆپێك + پابەند دەبێت بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەرهەمهێنان لە مانگی تەمموزدا

ئابوری
  • 26-05-2022, 18:52
  • +A -A

     بەدواداچوون - INA
    لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئۆپێك + پابەند بێت بەو رێككەوتنەی بەرهەمهێنانی نەوت كە ساڵی رابردوو لە میانی كۆبوونەوەی دووەمی مانگی حوزەیرانی داهاتوودا پەسەندكرا، لەگەڵ زیادكردنی ئامانجەكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تەمموزدا بە رێژەی 432 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
    ئەم هەڵوێستە بەپێی ئەو راپۆرتەی كە لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرزەوە ئامادەكراوە، لە رەتكردنەوەی داوای رۆژئاوا بۆ زیادكردنی خێراتری بەرهەمهێنان بە مەبەستی رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخەكان دێت.
    وڵاتانی ڕۆژئاوا كە ڕووبەڕووی ڕێژەیەكی پێوانەیی هەڵاوسان دەبنەوە كە مەترسی لەسەر گەشەی ئابووری دروست دەكات، چەندین جار داوایان لەو گرووپە كردووە كە خێراتر لە زیادبوونی بەرهەمەكانیان بكەن.
    ئەندامانی گروپەكە جەخت لەوە دەكەنەوە كە بازاڕی نەوت هاوسەنگە و بەرزبوونەوەی نرخەكانی ئەم دواییە پەیوەندی بە هۆكارە بنەڕەتییەكانەوە نییە.
    بەپێی ڕێككەوتنێك كە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدرا، ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت و هاوپەیمانەكانی بە سەرۆكایەتی ڕووسیا وردە وردە كەمكردنەوەی تۆماركراوی بەرهەمهێنانیان كەمكردەوە بە زیادكردنی نزیكەی 400 هەزار بەرمیل  ڕۆژانە لە هەموو مانگێكدا.