بەغداINA-
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبای لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، لەسەر یاسای ئاساییكردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بە تاوان ناساندووە.
حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتوە رایگەیاند،: پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكەین، هەروەها زۆر سوپاس بۆ خووشك وبرایانی بەڕێزم لە ئەندامانی پەرلەمان بۆ پەرۆشیان بۆ دەركردنی ئەم یاسایە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەناوی سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی، و بەناوی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەن، سوپاسی لیژنەی یاسایی سەرجەم ئەندامانی دەكەین بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ پەسەندكردنی ئەم یاسایە، هەروەها سوپاسی ئەو كەسانەش كە بەشدارییان كردووە لە پێشنیاری ئەم یاسایە و ئەوانەی پشتگیری دەنگدانیان لەسەر كردووە.