بەغد ـINA
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی پووچەڵكردەوە كەهێزە ئەمنییەكانی كەركوكیان كردبووە ئامانج، لە كاتێكدا توانی 3 تیرۆریستی داعش بكوژێت.
ئاژانسەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە: بە رێنمایی مستەفا ازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانی ئۆپەراسیۆنێك پووچەڵ بكاتەوە كە بووە. بەركەوتەی یەكە ئەمنییەكان، بەو پێیەی توانییان لە كاتژمێرەكانی سەرەتای شەوی پێنج شەمممە 3 تیرۆریستی داعش بكوژێت ،بە دانانی بۆسەیەكی توند بۆ پاشماوەی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە دوای روبەڕوبونەوەی ئەم تیرۆریستانە هات، یەكێكیان پشتێنەی تەقینەوەی لەبەردا بووە، هەروەها دەستبەجێ تەقەیان لێكردووە و كوژراوە، هەروەها دوو كەسی دیكەش لەناو ئەشكەوتێك و لە نێو جەنگەڵەكانی ناوچەی ڕەشاد دا كوژراون.