زاملی: ئەنجومەنی نوێنەران لەم خولەیدا بەردەوام دەبێت بۆ دەرکردنی یاساگەلێک کە سەقامگیری عێڕاق بپارێزێت

سیاسی
  • 26-05-2022, 16:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە وتی ە پەرلەمانی ئەم خولە بەردەوامە لە داڕشتنی ئەویاسایانەی کە گەلی عێڕاق دەپارێزێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە پیرۆزبایی لەگەلی عێڕاق کرد لەبەر دەدان لەسەر تاوانبارکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزمی.
    ڕوونیشی کردەوە کە دەنگدانەکە لە دەسپێکی وتەکەی سەید سەدڕەوە هات وتی نەخێر نەخێرئیسرائیل، وهەروەها لەڕاسپاردەکانی ڕابەری ڕەوتی سەدڕ سەیید موقتەدا سەدڕ بەپەلەکردن لەسەر دەرهێنانی ئەم یاسایە.
    هەروەها وتی کە مژدەی دەنگدان لەسەرئەم یاساگرنگە دەدەینە خەڵکی وجەختیشی کردەوەلەسەر ئەوەی کەئەم یاسایە بەکۆدەنگی دەرچووە کەڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەقینەی ئیڕادەی گەلە هەروەها بڕیارێکی نیشتیمانی ئازایانە و هەڵوێستێکی بێپێشینەیە لەسەر ئاستی جیهان.
    هەروەها زاملی بانگەشەی پەرلەمانە عەرەبی و ئیسلامیەکانی کرد کە یاسای هاوشێوە دەربکەن کەگونجاوبێت لەگەڵ هیواو ئاواتی گەلەکانیان ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەنجومەنی نوێنەران لەم خولەیدا بەهێزەوە بەردەوام دەبێت لەسەر دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە ئاسایشی عێڕاق دەپارێزێت و بەرژەوەندی گەل ڕەچاودەکات ووڵات پێشدەخات لەهەموو بوارەکاندا.
    هەروەها زاملی سوپاسی نوێنەرانی گەلی کرد بۆ ئەو هەڵوێستە مێژووییەیان لەدەنگدان لەسەریاساکە.