بەغداد/INA
ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ سەید موقتەدا سەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە داوای کرد کەهاوڵاتیان بڕژێنە سەرشەقامەکان بۆ ئاهەنگگێڕان لەبەردەنگدان لەسەر یاسای تاوانناساندنی ئاسایی کردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزم.
سەید سەدڕ لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی سوپاس بۆ خودا کە بەندەکەی خۆی سەرکەواند و شکۆی بەخشیە سەربازانی خۆی و هەژموونی دایە حزبەکانی خۆی ستایش بۆ خودا کە تیرۆریستە ئیسڕائیلیەکانی شکست پێهێناو تەڵەکەیانی گێڕایەوە ناوجەرگیان.
هەروەها سەید سەدڕ وتاری ئاڕاستەی گەلی عێڕاق کردو وتی پێویستە پاش ئەوەی کەدەنگ درا لەسەر یاسای تاوانکردنی ئاساییکردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزمی تیرۆریست دووڕکاتی سوپاسگوزاری بکەن بۆخودا وپاشانیش بچنە سەرشەقامەکان و ئاهەنگ بگێڕن بەم دەسکەوتە مەزنە.
سید سەدڕ لەکۆتایی وتەکەیدا وتی سەلام لە سەروەرە چاکسازەکان ولەسەر سەربازە بەرگریکارەکان بێت.