لافرۆڤ تەئكید لەسەر دەركردنی دیبلۆماتكارانی بەریتانیا لەلایەن وڵاتەكەیەوە دەكاتەوە

جیهانی
  • 16-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەمرۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە مۆسكۆ دیبلۆماتكارە بەریتانییەكان دەردەكات وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ دەركردنی 23 دیبلۆماتكاری روسیا لەلایەن لەندەنەوە بەهۆی ژەهرخواردكردنی سیرگی سكریبال سیخوڕی هەردوولا. لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كە ئایا روسیا بە هەمانشێوەی بەریتانیا دیبلۆماتكارانی ئەو وڵاتە دەردەكات، لافرۆڤ راگەیاند: بەدڵنیاییەوە دیبلۆماتكارە بەریتانییەكان دەركەن. وتیشی وڵاتەكەی هیچ پاڵنەرێك نەبوو تا سكریبال شەهرخوارد بكات، بەڵام هەندێ لایەن دەیانەوێت بارودۆخەكە بەكاربهێنن بۆ ئاڵۆزركردنی جامی جیهانی كە روسیا میوانداری دەكات.