به‌غدا ـ INA
ئه‌مرۆ بانكی رافیده‌ین گه‌رێكی دیكه‌ی له‌پێدانی پێشینه‌كانی به‌فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ راگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی بانك كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێدراوه" گه‌رێكی نوێ له‌پێدانی پێشینه به‌فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ ده‌ستیپێكردووه، هه‌روه‌ها روونیكردۆته‌وه كه پێشینه‌كان له 5 ملیون دینار ده‌ستپێ ده‌كه‌ن و له‌دوایی ته‌واوكردنی هه‌موو رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنی پێشینه‌كان به‌رێگای لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین له‌به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ئه‌م پێشینه به‌فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" كه لقه‌كانی بانك به‌رده‌وامه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی داواكاری فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی بۆ پێدانی پێشینه‌كان.