بەغداد/INA
سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمان حسن کریم الکعبی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەڵمانی لەبەغداد بیترفلتن باسی لە پەیوەندیە دووقۆڵی وئابووریەکان و گوڕینەوەی شارەزاییەکان کرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لێژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی حسن الکعبی و ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەبەغدا بیتر فلتن و باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد.
هەروەها بەیاننامەکە وتی کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی ئابووری و گۆڕینەوەی شارەزاییەکان کراوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا وهەروەها گفتوگۆ کراوە لەبارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و چۆنێتی بەردەوامیدانیان سوود وەرگرتن لە کومپانیا ئەڵمانیەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.
لەلایەن خۆیەوە بیتر فلتن جەختی لەوەکردەوە کەلێژنەکە ڕۆڵی خۆی دەبێت لەئەنجومەنی نوێنەران بۆ داڕشتنی یاساگەلێک کەسوود بەهاوڵاتی بگەیەنن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ئامادەگیشی نیشان دا کە ڕاوێژی پێویست پێشکەش بکات بۆ ئەم مەبەستە.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات