هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌به‌شداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر یه‌ك له‌شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا و مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌کی دیكه له به‌رپرسانی باڵای حکوومی و حزبی و سه‌ربازی ئاماده بوون، رێوره‌سمی ده‌رچوونی خولی (27)ى کۆلێژی سه‌ربازیی دوودا له زاخۆ به‌رێوه‌چوو. له‌م خوله‌دا (499) ده‌رچووى پێشمه‌رگه له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه مه‌شق و ڕاهێنان و خوێندنى ئه‌كاديمييان ته‌واو كردووه و به پله‌ى ئه‌فسه‌ر له ڕيزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا ده‌ست به خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێدراوه راگه‌یاند" له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد. تيايدا وێڕاى پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له ده‌رچووان و مامۆستايان و ڕاهێنه‌ران، جه‌ختى له گرنگى و پێويستيى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه و داواى كرد پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته هاوكارى بكه‌ن و ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى پێشمه‌رگه‌دا بوه‌ستێنن.
هه‌ر ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، باسى له‌و هه‌نگاوانه كرد كه تا ئێستا نراوان و ژماره‌يه‌ك له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه يه‌ك خراونه‌ته‌وه، به‌ڵام جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه به‌س نييه و خه‌ڵكى كوردستان و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، چاويان له‌وه‌يه پرۆسه‌كه باشتر به‌ڕێوه بچێت.
به‌ڕێزيان ئاماژه‌ى به به‌ردوه‌اميى مه‌ترسييه‌كانى داعش و پێويستيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق كرد، به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى سنوورى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور كه بۆشاييى ئه‌منى تێدا هه‌يه و تيرۆرستان سوودى لێ ده‌بينن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا كرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌یندراوه‌كه دا هاتووه كه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، باسى له گرنگيى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنى نێوان لايه‌نه كوردستانييه‌كان كرد و له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و به كۆبوونه‌وه‌يه‌كى باشى له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها هيواى خواست ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى زياتر بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا ئه‌نجام بدرێن و گوتى: زه‌مينه‌يه‌كى باش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان هه‌يه.
دۆخى عيراق و چه‌قبه‌ستوويى و بنه‌به‌ستى سياسى له وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى وته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوو. تيايدا باسى له كاريگه‌رييه‌كانى دۆخه‌كه به‌سه‌ر ژيان و گوزرانى خه‌ڵك و دۆخى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد و جه‌ختى له پێويستيى هاريكاريى نێوان هه‌موو لايه‌نه عيراقييه‌كان كرد بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
له دوا به‌شى وتاره‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى ئاماده‌يى و جددييه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ل به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عيراق، داواى له حكوومه‌تى فيدرالى و دامه‌زراوه عێراقييه‌كان كرد ئه‌گه‌ر هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان به هاووڵاتيى عێراق ده‌بينن، كۆتايى به فشاره‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بهێنن.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه كه كۆلێژى سه‌ربازيى دوو له زاخۆ كه به ئه‌كاديمياى سه‌ربازيى زاخۆ ده‌ناسرێت، ساڵى 1996 دامه‌زراوه و سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگريى عيراقه. يه‌كێك له باش‌ترين كۆلێژه سه‌ربازييه‌كانه و چه‌ندين جار له‌سه‌ر ئاستى عيراق پله‌ى يه‌كه‌مى به ده‌ست هێناوه.