بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"حاكم ئەلزەمیلی " جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتی كردەوە كە نەبوونی ڕێككەوتنی سیاسی لە نێوان کوتلەکان بە مانای پەكخستنی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران نییە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "زاملی "ئەمڕۆ پێشوازی لە ماموستا "سەڵاحەدین مەحەمەد بەھائەدین" ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و وەفدی یاوەری كرد .
ھەر لەبەیاننامەکدا ئاماژە بەوەدراوە کە " هەردوو لایەن،باسیان لە پرسی سیاسی و دەستپێشخەرییەکان کردووە بەمەبەستی نزیک بونەوەی لایەنەکان.
"زاملی" جەختی لەوە کردەوە کە "ئەو هەلومەرجە نائاساییانەی کە ناوچەکە و جیهان پێداتێپەڕ دەبێت،پێویستە هەمووان کار بکەن بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخەکەدا هەبێت،داواشیکرد، کە بەرژەوەندی وڵات و خەڵک لەبەرچاوبگیرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی"بەدەستنەهێنانی ڕێککەوتنی سیاسی لە نێوان لایەنەکان بە مانای تێکدانی کاری دامەزراوەی یاسادانان نییە، جەختیشیکردەوە "کاری هەموو هێزە سیاسییەکان خزمەتکردنی خەڵک و وڵاتە.
ڕاشیگەیاند"کە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەركردنی ئەو بڕیار و یاسایانەی كە قۆناغی ئێستا داوایان دەكات.