بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"فائق زێدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و "عادل کەریم" وەزیری کارەبا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی چارەسەرە یاساییەکان بۆ ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی وەزارەت بوونەتەوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "فائیق زەیدان " سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە "عادل كەریم" وەزیری كارەبا و "نزار ئەلتەمیمی" بریکاری وەزیرەتی کارەبا بۆ كاروباری گواستنەوە و دابەشكردن كرد.
ھەروەک ئاماژهی بهوهشدراوە کە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو كێشانەی كە ڕێگرن لە هەوڵەكانی وەزارەت لە پێدانی خزمەتگوزاریی كارەبا بە هاوڵاتیان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.