بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار بڕیاریدا بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار دیارییەک بە خانەنشینانی بیمەکراو بدرێت.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "عابیر الچەلەبی" بریکاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ،سەرپەرشتی كۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی خانەنشینی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی كردووە بۆ کرێکاران لە دانیشتنی دووەمی خۆیدا بۆ ئەمساڵ، بە ئامادەبوونی "خولود حیران " ئەندامی ئەنجومەن و نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران وبڕیاردەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەکە ئەندامان .
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كۆبوونەوەكە چەند بڕیارێكی لێكەوتەوە كە خزمەت بە چینی كرێكاران دەكات، لەوانە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار جەژنانە بە خانەنشینان بە بۆنەی جەژنی قوربان و ھەروەھا بەخشینی سەرجەم نانەواخانە لە غەرامە بە رێژەی 100% . هەروەک بەخشینی کارگەکانی خشت لە غەرامە بە ڕێژەی لەسەدا سەد، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری و بەرزبونەوەی نرخەکان.