هەولێر - INA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رەتیدەکاتەوە دەستگیرکردنی عەلا رەزوان علوان بەهۆی کێشەی رۆژنامەوانییوە بوبێت و رایدەگەیەنێت لەسەر داوایەک و بەگوێرەی یاسای توندوتیژی خێزانی دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەنگۆی دەستگیردنی خاوەن کافێی رەزا عەلوان لە بەغداد رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، ئەو کەسە دەستگیر نەکراوە، بەڵام تۆمەتبارە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی داواکراوە.
رونیشیکردوەتەوە،" تۆمەتباری ناوبراو لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان داواکراوە، هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی بەپێی ماددە (7) داوا کراوە.
(INA)پیرۆزبایی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی پێدهگات