بەغداد/ INA
"حەسەن عەزاری" سەرۆکی کوتلەی سەدری، لە ئەنجومەنی نوێنەران، تەواوبوونی ڕەشنووسی کۆتایی یاسای ئاساییکردنەوەی بە تاوان ناساندی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ڕاگەیاند.
"ئەلعەزاری" لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە:"رەشنوسی کۆتایی یاسای ئاساییکردنەوەی بە تاواناساندنى پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بە کۆی دەنگ لە لایەن لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقەوە دەنگی لەسەر دراوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی بە پەرلەمانی عێراق. ئەمرۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاڕە لە دانیشتنێکی تایبەتدا دەنگی لەسەر بدات .
پێشتریش فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ئەمرۆ پێنجشەممە ڕاگەیاند.
فەرمانگەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان لە ڕۆژی پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022، دەنگدانە لەسەر یاسایەکی پێشنیارکراوی قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی لەخۆدەگرێت،جگە لە چەند گفتوگۆیەکی گشتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دانیشتنەکە کاتژمێر یازدە بەیانی دەستپێدەکات."