بەغداد/ INA /فالیح ئەلعبێدی
ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان , نیازی ئامادەكردنی پێوەرێكی نوێی مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند، هاوكات ئەو بەشانەشی كە دامەزراندن دەیانگرێتەوە ئاشکراکرد و ھەروەھا خشتەیەكی نوێی لە ناو بودجەی 2022دا دیاریكراوە.
"هەیسەم ئەلزهوان "ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"هەوڵ هەیە بۆ ئامادەكردنی پێوەرێكی نوێی مووچە لە چوارچێوەی بودجەی 2022،ئاماژەی بەوەشدا " کە یاسای پێشنیازكراوی پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك وگەشەپێدان دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران لەخۆناگرێت، چونکە بۆ ئامانجی تایبەتە.
ئاماژەی بەوەشکرد"ئەو بەشانەی کە لە دامەزراندنی بودجەی ٢٠٢٢دا ئاماژی بۆ کراون بریتین لە چاودێری کۆمەڵایەتی، گرێبەستی بەپێی بڕیاڕی ٣١٥، مووچەخۆری ڕۆژانە ھەروەھا وانەبێژەکان.
سەبارەت بە سەپاندنی باج"ئەلزهوان " جەختی لەوە کردەوە کە “لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ خشتەیەکی نوێی باج لەخۆدەگرێت، بە تایبەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داهاتەکان. ھەروەک وتیشی“گۆڕانکاری لە باجدا ڕوودەدات”.