كه‌شناسی" له‌سبه‌ینێوه‌ تۆز و غوبار زیاتر ده‌بێت

ناوخۆ
  • 26-05-2022, 11:09
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وای وڵات بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند و پێشبینیكرد كه‌له‌سبه‌ی رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ تۆز وغوبار زیاتر ببێت.

    كه‌شناسی له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ راگه‌یاند" سبه رۆژی هه‌ینی ئاسمانی وڵات ساماڵه‌ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێ هه‌ورو پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكووری رۆژئاوا ده‌بێت و سووك ده‌بێت به‌خێرای (30-20) كم/ ك، ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی غوبار له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشووری وڵات.

     هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ وتی" كه‌شوهه‌وای رۆژی شه‌ممه‌ ساماڵه‌ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێ هه‌ور و غوبارێكی سووك له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور و ئاراسته‌ی باش به‌ره‌و رۆژئاوایه‌ به‌خێرایی (20-30) كم/ك، به‌ڵام كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ی باكوور ساماڵ و هه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت و ئاراسته‌ی باش به‌خێرایی10-5 كم/ك، وپله‌كانی گه‌رماش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی باكووریش تۆزێك به‌رزی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینن. هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه‌ دیاره‌: