لە کەرکوک دوو چەکداری داعش دەستگیرکران

ئەمنی
  • 26-05-2022, 10:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعشی لە کەرکوک راگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، "لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا كەلەلایەن هێزێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و رۆژهەڵاتی دیجلە ئەنجامدرا کە  بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەكانی هەواڵگری سەربازیی گشتی / هەواڵگری كەركوك ,بەشی کۆکردنەوەی زانیاری لە بەشی حەشدی شەعبی ئەنجامدرا و دوای وەرگرتی ڕەزامەندی دادوەر، دوو ئەندامی باندی تیرۆریستی داعش  بەناوەکانی (م.ا.ش) و (ح.ع.م)دەستگیرکرد.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،ئەو باندە بە نیازی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی بوو لە دژی هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی سڤیل لە شاری كەركوك".
     بەگوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی هەواڵگری و زانیاری حەشدی شەعبی داوای لە "هاووڵاتیان کردووە بە پێدانی زانیاری دەربارەی تۆمەتبارەکان لە رێگەی ژمارە ھێڵی گەرمی 481 بەمەبەستی بەرقرار کردنی  ئاسایش و نەهێشتنی شانە تیرۆریستیەکان.