به‌غداـ INA
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمپانیای تۆتاڵ له‌سه‌ر كاتی جێبه‌جێكردنی پێنچ پرۆژه رێكه‌وت.وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه راگه‌یاندووه" وه‌زیری نه‌وت ئیحسان عه‌بدلجه‌بار ئیسماعیل له‌پایته‌ختی فه‌ره‌نسا پاریس چاوی به‌سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی " باتریك بۆیانیه" كه‌وتووه و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی كۆمپانیای تۆتاڵ و ئه‌ندامانی شاندی وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها وتی" له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رنامه و ده‌رفه‌تی كاركردن و كاری هاوبه‌ش له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه له‌كه‌رتی نه‌وت و وزه‌دا گفتوگۆ له‌سه ركراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك له‌پرۆژه‌كانی هاوبه‌ش رێككه‌وتن كراوه كه پێكهاتوون له‌پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌بواری غاز له‌ژماره‌یه‌ك له‌گێله نه‌وتیه‌كانی باشووری عێراق و پرۆژه‌ی وزه‌ی خۆڕ و پرۆژه‌ی پێشخستنی كێڵگه‌ی ئارتاوی و زیادكردنی به‌رهه‌می وپرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كێڵگه‌كانی نه‌وت له‌خۆی ده‌گرێت.