بەغداد/INA
دەستەی دەروازە سنووریەکان
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کەهەوڵێکی ئاودیوکردنی پانکەی لە دەروازەی سنووری تڕێبیل پووچەڵکردەوەکەپێچەوانەی یاساکانی هاوردەکردن بوون
هەروەهادەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە پڕۆسەکانی دەسگرتن بەردەوام دەبن کەلەلایەن دەستەی دەروازەسنووریەکانەوە
جێبەجێدەکرێن لەدەرەنجامی کۆشەکانی چاودێری و وردبینی بۆ کاڵاو شمەک وکەل وپەلەهێنراوەکان لەم کۆشانەدا
دەستگرترا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لەدەرەوەی بازنەی گومرک لەزاڵگەی پشکنین کە یەدەگ وپێداویستی پانکەیان تیادابوو کەبەدەرلەڕانماییەکان هاوردەدەکران.
هەروەها وتی لەمیانەی پشکنین و وردبینی نەبوونی مۆڵەتی هاوردەکردن و پسوولەی پارەو
بە هەدەردانی سامانی گشتی هەژمارکرا.
هەروەها وتی کە پەڕاوێکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم سەرپێچیە کرایەوەو کەلوپەلەکانیش حەواڵەی بنکەی پۆلیسی تڕابیل کران بۆ بەرزکردنەوەی بۆلای قازی لێکۆڵینەوە تاکو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران وەربگیرێت