بەغداد/INA
وەزیری دەرەوەی عێڕاق فواد حسین و وەزیری دەرەوەی ئێران حسین امیر عبداللهیان ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە باسیان لە کێشەی بیبانبوون کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێڕاقی لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت
وتی کە وەزیری دەرەوەفوادحسین لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران حسین امیر عبداللهیان باسیان لەگۆڕانکاریەکانی کەش وهەواوۆڵبارینەکەکرد کەعێڕاق وئێرانی گرتەوە.
هەروەها وتی کە هەردوولا باسیان لە ئاڵنگاریەکانی کەش وهەواوخۆڵبارین و بیبانبوون و وشکەساڵی و دیاردەی گۆڕانکاری کەش و هەواکرد و هەروەها باسیان لە کەمبوونەوەی فرەجۆری بایۆلۆجی کرد لەپێناو دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ ژیانی مرۆیی.
هەروەها وتی باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکەو گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان کرابەشێوازێکی ئاشتەوایی، هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر سازدانی کۆبوونەوەیەکی هونەری بۆ تاووتوێکردنی ئەوئاڵنگاریانەی کە بەرەوڕووی هەردوولا دەبنەوە.
جگەلەوەش جەختیان کردەوەلەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆوفراونکردنی تاکو وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بگرێتەوە هەروەها باسیان لە بابەتەکانی ئاو وسامانی ئاوی کرد بۆگەشەپێدانی ئەم بوارە بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.