بغداد/INAامنە السلامی
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە بڕیاریدا کە ڕێکاری
نوێ وەربگرێت و ژمارەی هێزەکانی خۆشی زیاتر بکات و دووبارە بڵاوەیان پێبکاتەوە.
وتەبێژی فەرماندەیی لیوا تحسین خفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق اول عبدالامیر الشمری بەیاوەری فەرماندەی هێزی وشکانی فەریق
روکن قاسم المحمدی و فەرماندی پۆلیسی فیدڕالی فەریق ساڵح ناسڕالعامری ویاریدەدەری سوپاسالاری سوپا
فەریق ڕوکن قیس المحمداوی
سەردانی بەرەکانی پێشەوەی کەرکوک و گوندی بەشیری کرد
کە بەر هێرشێکی چەتەکانی داعش ببوەوەودەرەنجام بەرهەم و دروێنەی جوتیارانی دەڤەرەکە دووچاری سووتان وفەوتان بوو، لەم سەردانەدا گوێیان گرت لە خەڵکانی ناوەچەکە.
هەروەها وتی کە شمری سەرەخۆشی فەرماندەی گشتی
هێزەچەکدارەکانی گەیاندە خەڵکی دەڤەرەکە.
هەروەها وتی کە شاندەکە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەکانی دەڤەرەکەو بڕیاردرا هێزەکانی ئەو شوێنە زیاتر بکرێت ودابەشبکرێنەوە بەسەرناوچەکەدا و کەلەبەرەکانیش پڕبکرێنەوە و کاری هەواڵگریش چڕتربکرێتەوە تاکو بتوانرێت ئەم چەتانە دەسگیربکرێن بدرێنە دادگا تاکو ئەم هێرشانە دووبارەنەبنەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە پەرچەکردارمان زۆر توند دەبێت پاش ڕاوەدوونانیان وهیچ دەرفەتێکیشیان نابێت بۆ ڕاکردن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد