بەغداد/INA
سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدڕ احمد متیڕی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکایەتی کوبوونەوەیەکی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی هەردوو کەرتی
ئابووری وخزمەتگوزاری.
دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدڕ لەبەیاننامەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدڕ ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ کادیری مامناوەندی کاری حکومی لە دەزگا حکومیەکان
لە بارەگای دەستەکە لەشاری بەغداد بەئامادەبوونی ئەندامانی
دەستەی سیاسی و بەرپرسانی
دۆسیەکان.
هەروەها وتی کە لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پڕۆسەی بونیادنانی دەوڵەت وباڵابردنی ئاستی حکومی کرا لەهەردوو بواری ئابووری و خزمەتگوزاری وجەختیش کرایەوەسەر ئەوەی کە کەسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو دابنرێت.