بەغداد/INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە بەگرنگی زانی کەکەسایەتی ولایەنی پەڕگیر دووربخرێنەوە کە کارو پۆستە ئایینی وکارگێڕیەکانیان قۆرخ دەکەن .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی
لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی دەستی کەوتووە
وتی زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە پێشوازیکرد لەسەرۆکی وەقفی سوننی عبدالخالق العزاوی وشاندێکی یاوەری بەئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار.
زاملی لەم دیدارەدا بەگرنگی زانی کە کار لەسەر لەئەستۆگرتنی دەزگا ئایینیەکان بکرێت بۆ ئەوەی پڕۆگرامێک پەیڕەوبکەن کە دووربێت لە تایەفەگەری و ڕەگەزپەرستی و پەڕگیری وهەروەها ئەوکەسایەتی ولایەنانەش دووربخرێنەوە لە پۆست وپایە کە پۆستی ئایینی وکارگێڕی خۆیان دەقۆزنەوە بۆ زەهراویکردن بە پەڕگیری و پەرتەوازەیی بوغزو کینە لەنێوان
گەلەکەماندا،هەروەها زاملی داوای لە وەقفی شیعەو سوننەو کریستیانەکان کرد کەوەک یەک جەستە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی بەهاو ئامانجە باڵاکان بۆ بونیادنانی مرۆڤی چاکەکار وپاراستنی کۆمەڵگا لە هزروبیری لادەر دیاردەدزێوەکان.