بەغداد/INA
سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح وسەرۆک وەزیران مستەفاکازمی
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جەختیان کردەوەلە گرنگی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێرراوەکان.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی سەرۆک کۆمار برهم ساڵح ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وتیشی کەلەمیانەی
دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی وڵات کرا بەگشتی.
هەروەها وتی لەدیدارەکەدا باس لەگرنگی پتەوکردنی ئاسایش وپاڵپشتی هێزەئەمنیەکان کرایەوە لەڕاوەدوونانی داعش کە هەمیشە هاوڵاتیان دەخەنە بەر مەترسیەوە ،لەڕووی سیاسیشەوە بەیاننامەکەوتی جەخت کراوەتەوە سەر گرنگی گفتوگۆکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتی ودابینکردنی شایستە چاوەڕوانکراوەکان وگرنگی دابینکردنی پێداویستی هاوڵاتیان لەڕووی بژێوی ژیان و خزمەتگوزاریەکان بەشێوەیەک
کە ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکات.